جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابییانی کوردستان و یەکێتیی لاوانی کوردستان کۆبووەوە و ڕایگەیاند، خزمەتکردن لە ڕیزەکانی یەکێتیی قوتابییان و لاوان لە خۆشترین وێستگەکانی ژیانم بوو.
نێچیرڤان بارزانى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له دوو دیدارى جیادا له‌گه‌ڵ سكرتاریه‌تى هه‌ریه‌كه له ڕێكخراوى یه‌كێتیى قوتابییانى كوردستان و یه‌كێتیى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان كۆبووه‌وه كه هه‌ینى داهاتوو، 18ى شوبات، شه‌ست و نۆیه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زراندنى خۆیان پیرۆز ده‌كه‌ن.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خاتوو ئه‌ڤین هرۆرى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى ده‌سته‌ى ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رى و پیشه‌ییه‌كان و تاها به‌روارى به‌ڕێوه‌به‌رى نووسینگه‌ى جێگرى سه‌رۆكى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ئاماده‌ى بوون، به‌رپرسى ده‌سته و سکرتێرانی هه‌ردوو ڕێکخراوه‌که پوخته‌یه‌كیان له كار و چالاكییه‌كا‌ن و پلان و به‌رنامه‌ى كارى داهاتوویان و دۆخى قوتابییان و لاوان به‌گشتى خسته ڕوو.
نێچیرڤان بارزانی وێڕاى پیرۆزبایى به‌بۆنه‌ى یادى ساڵوه‌گه‌ڕى دامه‌زراندنى یه‌كێتیى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان و یه‌كێتیى قوتابییانى كوردستانه‌وه، ئاماژه‌ى به‌وه كرد یه‌كێك له خۆشترین وێسته‌گانى ژیانى ئه‌و سه‌رده‌مه بووه كه له ڕیزه‌كانى یه‌كێتیى قوتابییان و لاوانى دیمو‌كراتى كوردستاندا خزمه‌تى كردووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختى له گرنگیى ڕۆڵى قوتابییان و لاوان له كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستاندا كرده‌وه و هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه‌ى هاندا بۆ ئه‌وه‌ى هه‌وڵ بده‌ن باشتر له كێشه و داواكارى و خه‌ون و ڕوانینى قوتابییان و لاوانى كوردستان تێبگه‌ن و له ئاستى چاوه‌ڕوانییه‌كانى ئه‌واندا خزمه‌تیان بكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ ئه‌وان دووپات كرده‌وه.
نێچیرڤان بارزانى هه‌روه‌ها خۆشحاڵیى خۆى به ئاستى بیر و ڕۆشنبیریى لاوان و قوتابیان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه ئاستى ڕ‌ۆشنبیرى و بیركردنه‌وه و ڕوانینى لاوانى كوردستان مایه‌ى شانازییه و ده‌توانن خزمه‌تێكى باشترى ئێستا و داهاتووى وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن، هه‌روه‌ها تێگه‌یشتن له ڕووداو و پێشهاته‌كان و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنه خێراكانى سه‌رده‌م و ته‌كنه‌لۆژیاى نوێى بۆ لاوان و قوتابییان به پێویستییه‌كى له‌پێشینه دەستنیشان کرد، بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ڕۆڵى پێشه‌نگانه‌ى خۆیان ببینن.
له به‌شێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگرى سه‌رۆكی پارتی تیشكى خسته سه‌ر گرنگیى ڕۆڵى هه‌ردوو ڕێكخراوه‌كه له قووڵكردنه‌وه‌ى ته‌بایى و پێكه‌وه‌ژیان و بڵاوكردنه‌وه‌ى كەلتوورى هاریكارى و ناتوندوتیژى و پاراستنى مافه‌كانى ئافره‌ت و یارمه‌تیدانى گه‌نجان بۆ دۆزینه‌وه‌ى هه‌لیكار و خۆبنیانتان و ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌له‌خۆگرتن و به‌شداریى كارایان له به‌ره‌وپێشبردنى كوردستاندا.
لاى خۆیانه‌وه هه‌ردوو سكرتاریه‌تى یه‌كێتیى قوتابیانى كوردستان و یه‌كێتیى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان، وێڕاى خۆشحاڵى به‌م دیداره‌ى نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینى خۆیان و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان بۆ به‌رده‌وامیى پشتگیرییەکانی له هه‌ردوو توێژى لاوان و قوتابییان ده‌ربڕى و جه‌ختیان له‌وه كرده‌وه كه به جۆشه‌وه له خزمه‌تكردنى هه‌ردوو توێژه‌كه و كوردستان به‌گشتى به‌رده‌وام ده‌بن.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.