Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:53

هه‌ردوو وه‌زیرانی به‌رگری و ناوه‌خۆی كوێت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كرد

کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشه‌م هه‌ردوو وه‌زیرانی به‌رگری و ناوخۆی وڵاتی كوێت ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان پێشكه‌ش به‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه‌یان كرد.

ئاژانسی ده‌نگوباسی (ئه‌لقه‌بس)ی كوێتی بڵاوی كرده‌وه‌: شێخ حه‌مه‌د جابر ئه‌لعلی وه‌زیری به‌رگری و شێخ ئه‌حمه‌د مه‌نسووڕ وه‌زیری ناوخۆ نووسراوی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان ڕاده‌ستی شێخ سه‌باح خالید سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت كرد.

وه‌زیری به‌رگریی كوێت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌م كه‌شه‌ ناسه‌قامگیرییه‌ی كوێت ناتوانن له كاره‌كانیان به‌رده‌وام بن.

وه‌زیری ناوخۆی كوێتیش جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ كه‌شوهه‌وای گشتیی كوێت پڕه‌ له‌ ئاژاوه‌ی سیاسی، له‌به‌رئه‌وه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش كردووه‌.

لای خۆشییه‌وه‌ شێخ سه‌باح خالید سه‌رۆك وه‌زیرانی كوێت ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ده‌یه‌وێ گۆڕانكاری ڕیشه‌یی له‌ وڵاته‌كه‌ی ئه‌نجامبدات، به‌ڵام به‌هۆی پێداگیری ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی مه‌حاڵه‌ بتوانێت چاكسازی له‌ وڵات ئه‌نجام بدرێت.

جێی باسه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م شێخ ئه‌حمه‌د ناسڕ محه‌مه‌د وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتی ئه‌نجوومه‌نی كوێت كرابوو بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی 23 ئه‌ندام دژی بڕیاره‌كه‌ بوون به‌رامبه‌ر به‌ 21 ئه‌ندام، بڕیاره‌كه‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌، ئه‌مه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ به‌ ئیمزای 10 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ هه‌وڵدرابوو متمانه‌ی لێ بستێننه‌وه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.