Erbil 38°C شەممە 09 ئایار 00:12

پۆلیسی سۆران: باندێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە باندێکی 5 کەسییان دەستگیر کردووە کە هەڵساون بە بازرگانیکردن بە کچێکی خوار تەمەن 18 ساڵ.

لە ڕاگەیەنراوی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە "دوای ئاگاداركردنە‌وە‌ی پۆلیسی ناوشاری سۆران لە‌ باندێكی پێنج كە‌سی کە ھە‌ڵساون بە‌ بازرگانیكردن بە کچێکی خوار ( 18 ) سـاڵ ، لەسەر بڕیاری دادوە‌ری لێكۆڵینە‌وە‌ی ســۆران توانرا تۆمە‌تباران بە‌پێی ماددە‌ی 6 لە‌ یاسای بازرگانیكردن بە‌ مرۆڤ دە‌ستگیر بكرێن."

ئەوەش خراوەتەڕوو "دوو لە تۆمە‌تبارەکان دانیشتووی شاری هەولێرن، یە‌كێكیان دانیشتووی شاری ئاكرێیە‌، دووتۆمە‌تبارەکەی دیکە دانیشتووی سۆرانن، لە‌دوای دە‌ستگیركردنیان دانیان بە ‌تاوانە‌كە‌دا ناوە‌."

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا ڕێككارە‌كانی لێكۆڵینە‌وە‌ سە‌رە‌تاییەکان لەگەڵ تۆمەتبارەکان بە‌ردە‌وامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.