سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سوپاسی سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی قه‌ته‌ڕی كرد به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشوازی و مێواندارییه گه‌رمه‌ی لێیان كردووه.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا ڕایگه‌یاند "سوپاسی سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی قه‌ته‌ڕ ده‌كه‌م بۆ ئه‌و میوانداری و پێشوازییه گه‌رمه‌ی لێیان كردین".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت دوێنێ سێشه‌م به سه‌ردانێكی فه‌رمی له‌سه‌ر بانگهێشتنی (شێخ ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی) میری قه‌ته‌ڕ گه‌یشته ئه‌و وڵاته و دوای به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی چه‌ند دامه‌زراوه‌ك وه‌ك دامه‌زراوه‌ی قه‌ته‌ڕ و یاریگه‌ی (البیت)، ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌گه‌ڵ میری قه‌ته‌ڕ، سه‌رۆك وه‌زیران، وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی و وه‌زیری وزه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبووه‌وه.
فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه ئاماژی به‌وه‌دابوو كه ئامانجی سەردانەکەی سه‌رۆكی حكوومه‌ت گفتوگۆکردن بوو دەربارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنەی نێوان هەرێمی کوردستان و قەتەڕ، بەتایبەتی لە بواری ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان و وزە و گەشتوگوزار و کشتوکاڵدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.