Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:42

ئه‌مه‌ریكا : رووسیا لە ھەر کاتێکدا بێت دەتوانێت  ئۆکراینا داگیر بکات

کۆشکی سپی بڵاوی کرده‌وه‌ ھێشتا ئەگەری داگیرکردنی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە لە رێگەی بەکارھێنانی ئۆپەراسیۆنی ھەڵخەڵەتاندن و بیانووی درووستکراوەوە لە ئارادایە.
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی کۆشکی سپی، جێن ساکی، لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا، روونکردنەوەی سەبارەت بە گرژییەکانی رووسیا-ئۆکراینا دا.

جێن ساکی رایگەیاند، بینیویانە رووسیا پێشتر ئۆپەراسیۆنی ھەڵخەڵەتاندن و بیانووی درووستکردووە و گوتی: "ئەگەری ھەیە ئۆپەراسیۆنی ھەڵخەڵەتاندن و بیانو ھەبێت بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا. لە دۆخێکداین کە رووسیا لە ھەر کاتێکدا بێت دەتوانێت ئۆکراینا داگیربکات".

ساکی ئەوەی وەبیرھێنایەوە کە رووسیا بانگەشەی کردووە کە گۆڕی بەکۆمەڵی لە رۆژھەڵاتی ئۆکراینادا دۆزیوەتەوە و داکۆکی لەوە کرد کە رەنگە ئەمەش ھەواڵێکی درووستکراوی رووسیا بێت بۆ داگیرکردنی ئۆکراینا.

جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا لە بابەتی ئۆکراینادا ھێشتا دەرگای دیپلۆماتی بە کراوەیی ھێشتووەتەوە و ئەوەیشی خستەڕوو کە لە چەندین کەناڵی دیپلۆماتییەوە بەردەوامی بە پەیوەندییەکانیان دەدەن.

گوتەبێژی کۆشکی سپی سەبارەت بە بانگەشەکانی رووسیا لەسەر ناساندنی لوھانسک وەکو "کۆمارێکی سەربەخۆ"، جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر ئەمە بکرێت ئەوە ھەموو بژاردەکان لەسەر مێز دەبێت.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.