بەپێی هەواڵێكی G1 كە لە بەڕازیل پەخش دەكات، سكرتاریەتی بەرگریی شارستانیی ریۆ دێ جانێرۆ، ئاماژەی بەوە كردووە كە لە شاری پێترۆپۆلیس ناوچەی شاخاویی ریۆ دێ جانێرۆ بەهۆی بارانی بەخوڕەوە لافاو دروست بووە و رۆچوونی زەوی روویداوە، بەو هۆیەشەوە 104 كەس گیانیان لەدەستداوە.
تیمەكانی ئاگركوژێنەوە كە سەرقاڵی كارەكانی گەڕان و رزگاركردنن، 21 كەسیان رزگاركردووە و لە هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی 35 كەسی بێ سەروشوێن بوو، تا ئێستاش بەتەواوی نازاندرێت ژمارەی ئەو كەسانەی بێ سەروشوێنن چەند كەسن.
بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەوییەوە، لانیكەم 54 خانوو رووخاون و زیاتر لە 370 هەزار كەس روویان كردووەتە پەناگاكان.
بەهۆی كارەساتەوەكەوە ژمارەیەكی زۆر بینای قوتابخانە و زانكۆ كراونەتە پەناگە بۆ ئەو كەسانە بێ لانە بوون.
ژمارەی ئەو كەسانەی لە كارەساتی لافاودا لە بەڕازیل گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 104 كەس
ژمارەی ئەو كەسانەی بەهۆی بارانی بەلێزمە و دروست بوونی لافاو و رۆچوونی زەوی، دوێنێ لە ویلایەتی ریۆ دێ جانێرۆ باشووری رۆژهەڵاتی بەڕازیل گیانیان لەدەستداوە، بەرزبووەوە بۆ 104 كەس.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.