Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 23:01

ڕاپۆرتێك.. بازرگانیکردن بە هەموو شتێک نهێنیی بوژاندنەوەی داعشە

کوردستان TV
100%


لەگەڵ بەردەوامبوونی گورزەکان لە دژی چەکدارانی "داعش" و گەمارۆدانی سەرچاوەکانی پاڵپشتیکردنی و لەکۆتاییدا کوشتنی سەرکردەکەی و دەستگیرکردنی سەرپەرشتی دارایی رێکخراوەکە، بەڵام بڵاوبوونەوەی چەکدارانی و کردەوەکانی ئاماژەیە لەسەر تواناکانی بۆ بەردەوامبوون و کۆکردنەوەی پارەی زۆر بۆئەوەی سەرلەنوێ بگەڕێتەوە، بە چی رێگایەک ئەم پارانە کۆدەکرێنەوە؟
دوو پسپۆڕ لە تیرۆری نێودەوڵەتی لە لێدوانێکیاندا بۆ ماڵپەڕی "سکای نیوز عەرەبییە" رایانگەیاند، داعش سەرچاوەی داراییەکانی هەمەجۆر و نوێ دەکاتەوە و نوێترینیان ساختەکردنی پاسەپۆرت و بەکارهێنانی پارەی کۆدکراوە، هەروەها سەرچاوە گەورەکەی کە قاچاغچییەتییە لەگەڵ بازرگانیکرن بە ئەندامانی مرۆڤەوە و رەفاندن و گێچەڵپێکردن و سەرانە وەرگرتن، ئەمەش لە رێگەی قۆستنەوەی رەوشی ناسەقامگیری ئەو وڵاتە کە دەیبەزێنێت.
لەو بارەیەوە، ڤلادیمێر ڤۆرۆنکۆڤ، یاریدەدەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر جەختی کردەوە لەسەر مەترسی گەڕانەوەی داعش چونکە دەیان ملیۆنان دۆلاری هەیە.
هەروەها رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" رایگەیاند، لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا داعش پرۆسەکانی گێچەڵپێکردن و قاچاغچییەتی چڕتر کردووەتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.