دوای روودانی تەقینەوەیەك لە بینایەكی سێ نهۆمیدا لە تارانی پایتەختی ئێران، بیناكە رووخا و بەهۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەست دا و نۆ كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاهین فەتحی ،بەڕێوەبەری مانگی سووری تاران، لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵیی خوێندكارانی ئێرانی "ISNA"، زانیاری دا سەبارەت بەو رووداوە كە ئێوارەی دوێنێ رووی دا.
ئاهین فەتحی رایگەیاند :ئێوارەی دوێنێ لە ناوچەی شیرین لە ریبات كەریم سەمتی تاران، تەقینەوە لەناو بینایەكی سێ نهۆمیدا روویدا. لە دوای تەقینەوەكە بیناكە داڕووخا و بەهۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەست دا و نۆی دیكەش برینداربوون''.
بەڕێوەبەری مانگی سووری تاران، هەروەها باسی لەوە كرد كە كاتەكانی بەیانی كارەكانی گەڕان و رزگاركردن كۆتایی هاتووە و بەپێی زانیارییە بەراییەكان هۆكاری تەقینەوەكە غاز بووە.
لە ئێران بەهۆی تەقینەوەیەك 18 قوربانی لێكەوتەوە
لە ناوچەی شیرین لە ریبات كەریم سەمتی تاران ،تەقینەوەیەك لەناو بینایەكی سێ نهۆمیدا روویداو بەهۆیەوە نۆ كەس گیانیان لەدەست دا و نۆی دیكەش برینداربوون.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.