بەرپرسانی ئەمریکا کە نەیانویست ناویان بڵاوبکرێتەوە و لە رێگەی تەلەکۆنفرانسەوە زانیاریاندا لەبارەی ئۆکراینا و بانگەشەی مۆسکۆیان بە درۆخستەوە کە دەڵێت ''سەربازامان کشاندەوە''.
بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا باسی لەوە کرد کە بانگەشەی رووسیا راست نییە کە دەڵێت هەندێک سەربازمان لە سنووری ئۆکراینا کشاندووەتەوە، بە پێچەوانەوە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، مۆسکۆ نزیکەی حەوت هەزار سەربازی دیکەی رەوانەی سنوور کردووە.
بەرپرسەکە ئەوەشی خستەڕوو کە بە پێچەوانەی لێدوانەکانییەوە سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین کە دەڵێت ئامادەی دیپلۆماسییەتە، ئامادەی جەنگە و رایگەیاند ''لە بەردەم رای گشتییدا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کراوەن بۆ گفتوگۆ و کەمکردنەوەی گرژیی، بەڵام لە هەمان کاتدا بەنهێنیی ئامادەی جەنگن''.
دوێنێ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەنتۆنی بلینکن لە لێدوانێکیدا باسی لەوە کرد کە بەڵگە نییە پشتڕاستی ئەوە بکاتەوە رووسیا سەربازی لە سنوور کشاندووەتەوە و رایگەیاند ''رووسیا شتێک دەڵێت، بەڵام شتێکی دیکە دەکات. هیچ کشانەوەیەکی هێزەکانیمان بەدی نەکرد. بەشێوەیەکی زۆر هەڕەشەئامێز بە درێژایی سنووری ئۆکراینا ماونەتەوە. ئەگەر ئەوەی دەیڵێن بەجێی بگەیەنن باشە، بەڵام تا ئێستا هیچمان لێ بەدی نەکردوون''.
سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن لە گوتارەکەی دوو رۆژ پێش ئێستایدا ئاماژەی بەوە کرد کە نزیکەی 150 هەزار سەربازی رووسی لەسەر سنووری ئۆکراینا-رووسیا جێگیرکراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.