Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 21:42

چوار تۆمەتبار دەستگیركران كە لە شەقامی 150مەتری خەریكی بڕینی كێبلی كارەبایی بوون

پۆلیسی هەولێر چوار تۆمەتباری دەستگیركرد كە لە شەقامی (150)م خەریكی بڕینی كێبلی كارەبایی بوون.
کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویكردۆتەوە كە بەشی پۆلیسی فریاكەوتن، چوار تۆمەتباریان بەناوەكانی (هـ. س. ع.) و (ج. ل. س.) و (م. س. س.) و (ع. خ. ع.)، دەستگیر كرد كە لە شەقامی (150)م خەریكی بڕینی كێبلی كارەبایی بوون.
پۆلیسی پارێزگای هەولێر روونیشیكردۆتەوە كە  دەست گیراوە بەسەر مقەستێك و هەندێك كێبلی كارەبایی كە بڕیبوویان.
پۆلیس دەشڵێت: تۆمەتباران ڕادەستی نوسینگەی نەهێشتنی تاوان كراون بۆ ئەوەی پەڕاوی لكۆڵینەوەیان بۆ بكرێتەوە و بدرێنە دادگا.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.