بەگوێرەی هەواڵێكی تۆڕی میدیایی "كان"ی ئیسرائیلی، فەرمانگەی بەرگریی سەربە سوپای ئیسرائیل، ئامادەكاری دەكات بۆ هێرشێك كە ئەگەری هەیە لەلایەن ئێرانەوە و لە رێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە ئەنجام بدرێت.
لە هەواڵەكەدا باس لەوەش كراوە كە پێشبینیكردنی روودانی ئەم هێرشە لە لێدوانی بەرپرسانی ئێرانەوە سەرچاوەی گرتووە كە باس لەوە دەكەن ئیسرائیل هاوكاری ئەمریكای كردووە بۆ هێرشكردنە سەر حووسییەكانی یەمەن و میلیشیاكانی سەربە ئێران.
تۆڕی مێدیایی كان، هەروەها ئەوەشی خستووەتەڕوو كە دوو رۆژ بەر لەئێستا ئێران دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئاراستەی ئیسرائیل كردووە، بەڵام فڕۆكەكان لە خاكی عێراقدا خراونەتە خوارەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بەرپرسانی باڵای ئیسرائیلەوە وەرگیراون، ئەنجامدانی هێرش لە رێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە زۆر ئاسانە، هەر بۆیە ئیسرائیل هەموو رێوشوێنێك دەگرێتەبەر بۆ بەرگرتن لەم هێرشانە.
ئیسرائیل دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانی لە خاكی عێراقدا خستە خوارەوە
ئیسرائیل ئەوەی ئاشكرا كرد كە ئامادەكاری دەكەن بۆ بەرگرتن لە ئەگەری هێرشێكی ئێران لە رێی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە.
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.