مه‌فره‌زه‌كانى بنكه‌ى پۆلیسى به‌ختیارى ده‌ستیان به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگردا گرت كه له‌لایه‌ن دادگاى هه‌ولێره‌وه داواكراو بووه .
پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دواى ئه‌وه‌ى به‌نوسراوێك ئاگاداركراینه‌وه كه‌وا ئۆتۆمبێلێكى بارهه‌ڵگر فه‌رمانى ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى هه‌یه‌و به‌ره‌و شارى سلێمانى هێنراوه ، ده‌ستبه‌جێ پۆلیسى سلێمانى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌ستپێكردوو دواى گه‌ڕان و ده‌ستكه‌وتنى زانیارى توانرا ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى به‌ختیارییه‌وه ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت.
راشیدهگهیهنن: دواى ته‌واوكردنى ڕێكاره‌یاساییه‌كان ئۆتۆمبێلهبارههڵگرهكه ڕه‌وانه‌ى شارى هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه .
ده‌ستبه‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كه له‌لایه‌ن دادگاى هه‌ولێره‌وه داواكراو بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.