Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 17:31

چۆنێتی مامەڵەی پۆلیس بەرامبەر گەنجێك كاردانەوەی لێكەوتەوە

جیاوازی مامەڵەكردنی پۆلیس لە ویلایەتی نیو جێرسی رۆژهەڵاتی ئەمریكا لەگەڵ دوو گەنج كە بە شەڕ هاتبوون و یەكێكیان رەشپێست بوو، كاردانەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بە دوای خۆیدا هێنا.
کوردستان TV
100%

بەپێی ئەو گرتانەی لە هەژماری تویتەری "TRT World" بڵاو كراونەتەوە، دەبیندرێت دەمەقاڵێی دوو گەنج كە یەكێكیان رەشپێستە لە مۆڵی "Bridgewater Commons" لە ویلایەتی نیوجێرسی گەورە دەبێت و سەر دەكێشێت بە مست لەیەكدان.
دوو پۆلیسیش لە مۆڵەكە سەرەتا دوو گەنجەكە لەیەكتر دوور دەخەنەوە، دواتر بەبێ ئەوەی هیچ رێكارێك بەرامبەر گەنجە سپیپێستەكە بگرنە بەر، گەنجە رەشپێستەكە دەخەنە سەر سنگ لەسەر زەوی و بە چۆك پێ لە پشتی دەندرێت و كەلەپچە دەخەنە دەستی.
ئەم رووداوە كە كۆتایی هەفتە روویدا، تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی تەنییەوە و كاردانەوەی خەڵكی لێ كەوتەوە.
فەرمانڕەوانی ویلایەتی نیوجێرسی، فێڵ مێرفی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر رایگەیاند كە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە دەكرێت.
فێڵ مێرفی بە تیشك خستنە سەر ئەوەی جیاواز دەركەوتنی مامەڵەی ئەم دوو پۆلیسە لەگەڵ نەژادە جیاوازەكان هەراسانی كردووە، نووسیوویەتی "پێداگیرن لەوەی كە هێزە ئەمنییەكان متمانەی زیاتر دروست بكەن لەلای هاووڵاتییان".
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.