بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە باخچەیەکی ساوایان لە گوندێکی ئۆکڕاینا لەلایەن جوداخوازەکانی ڕووسیا بۆردومان کراوە و زیانی گیانی لێکەوتەوە.
دیمیارۆ کۆلیبا لە تویتێکدا بڵاوی کردەوە "باخچەیەکی ساوایان لە گوندی ستانیتسیا لۆهانسکا لە دۆنباسی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەوە بە چەکی قورس تۆپباران کرا و زیانی گیانی لێکەوتەوە."
دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە زیانە گیانییەکانیان خستۆتەڕوو، "هێرشەکە لەلایەن جوداخوازەکانی ڕووسیا ئەنجام دراوە، لە کاتی هێرشەکە باخچەکە پڕبووە لە منداڵ، بەڵام هیچ منداڵێک لە هێرشەکەدا زیانی بەرنەوکەوتووە، تەنها دوو لە مامۆستاکان برینداربوون."
هێزەکانی ئۆپەڕاسیۆنی هاوبەشی سوپای ئۆکڕاینا ئاماژەیان بەوەش دا کە هاووڵاتییانی گوندەکە بەهۆی هێرشەکەوە ناوچەکەیان چۆڵ کردووە.
،ئەم هێرشەش لەکاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکڕاینا تەشەنەیان سەندووە، پێشتر لەلایەن کۆشکی سپییەوە ڕاگەیەنرا کە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکڕاینا لەهەر کاتێکدا دەکرێت ڕووبدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.