Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:41

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بەبۆنەی 69 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لاوان

کوردستان TV
100%

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی 69 ساڵەی دامەزرندنی، کرد.

مەکتەبی سیاسی پارتی لە پەیامەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی ستایشی کار و چاڵاکییەکانی یەکێتییەکەی کرد و ڕایگەیاند: یه‌كێتیی لاوان توانیویه‌تی وه‌ك رێكخراوێكی كاریگه‌ر و گرینگ لە رابردوو و ئێستاشدا كۆكه‌ره‌وه‌ی هێز و تواناكانی لاوان بێت و رۆڵ ببینێ لە پێگەیاندن و هۆشیاركردنەوەی توێژی به‌رفراوانی لاوان و شانبه‌شانی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ له‌ مه‌یدانی كار و قوربانیداندا پێشەنگ بوون.

دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:-

بەبۆنەی (69) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان

بەڕێزان/ سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و هەڤاڵانی ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی لاوانی كوردستان..

بەبۆنەی (69 )هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتییە خەباتگێڕەكەتان پیرۆزبایەكی گەرم لە ئێوە و كادیر و تەواوی ئەندامانی رێكخراوەكەتان و سەرجەم لاوانی ئازیزی كوردستان دەكەین و هیودارین وەك هەمیشە لە كار و چالاكی و تێكۆشانەكانتاندا سەركەوتووبن و دەستكەوتی زیاتر و زۆرتر بۆ توێژی لاوان بە دەست بخەن.

 لە ماوەی  (69)ساڵی تەمەنیدا یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان هەمیشە شورەی پۆلاین بووە بۆ پاراستنی دەستكەوتەكان و رۆڵی بەرچاو و كاریگەری خۆی بینیوە بۆ بەدیهێنانی ماف و دەستكەوتی زیاتر بۆ توێژی هۆشیار و كاریگەر و پڕ وزەی  لاوانی كۆمەڵگاكەمان.

 یه‌كێتیی لاوان توانیویه‌تی وه‌ك رێكخراوێكی كاریگه‌ر و گرینگ لە رابردوو و ئێستاشدا كۆكه‌ره‌وه‌ی هێز و تواناكانی لاوان بێت و رۆڵ ببینێ لە پێگەیاندن و هۆشیاركردنەوەی  توێژی به‌رفراوانی لاوان و شانبه‌شانی چین و توێژه‌كانی دیكه‌ له‌ مه‌یدانی كار و قوربانیداندا پێشەنگ بوون، هه‌ر بۆیه‌ش جێپه‌نجه‌ی له‌ گشت بوارێكدا روون و به‌رچاوه‌ له‌و رێگەیه‌ش به‌ ده‌یان سه‌ركرده‌ و سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تی لێهاتوو له‌ رێكخراوه‌كه‌تاندا پێگه‌یاندووه‌ و هێناوه‌ته‌ ئاراوه‌.

لەم بۆنەیەدا وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، جارێكی دیكه‌ پاڵپشتی و پشتیوانیی ته‌واوی خۆمان بۆ ئێوه‌ و یه‌كێتییه‌كه‌تان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ و، ئومێده‌وارین هه‌رده‌م پێشه‌نگ و له‌ به‌ره‌وپێشچوون دابن بۆ به‌دیهێنانی گشت ئامانجه‌كانتان.

سڵاو له‌ گیانی پاكی ئه‌و شه‌هیده‌ نه‌مرانه‌ی له‌ رێگەی سه‌رفرازیی یه‌كێتییه‌كه‌تان گیانیان به‌خشی..

سڵاو لە (69)ساڵ خەباتی نەپساوەی یەكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان..

مەكتەبی سیاسی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

17ـی شوباتی 2022

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.