Erbil 38°C شەممە 04 کانوونی دووەم 03:54

ڕاگەیەنراوی 69ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

کوردستان TV
100%

یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە دامەزراندنی یەکێتییەکان لە 18ی شوباتی 1953 دا و جەختی لەسەر به‌رجه‌سته‌كردنی ‌ماف ‌و ‌داخوازییه‌كانی ‌لاوان  کردەوە.

یەکێتی لاوان لە ڕاگەیەنراوەکەدا پیرۆزبای ئاراستەی سەرجەم لاوانی کوردستان و ئەندام و لایەنگرانی کرد و ڕایگەیاند : یه‌كێتییه‌كه‌مان ‌مێژوویەکی ‌پڕ ‌سەروەریی ‌هەبووە لە کاروانی خەباتدا و هەربۆیە دەرباری ڕۆڵی بەرچاوی یەکێتی لاوان ‌جەنابی (بارزانی ‌نەمر) فەرموویەتی: "لاوان ‌شوره‌ی ‌پۆڵایینن ‌بۆ ‌پاراستنی ‌كوردستان."

دەقی ڕاگەیەنراوی یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان:-

لە یادی 69 ‌ساڵەی ‌دامه‌زراندنی ‌یه‌كێتی ‌لاوانی ‌دیموكراتی كوردستاندا، ‌پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ‌سه‌رجه‌م ‌لاوانی ‌كوردستان ‌و ‌ئه‌ندام ‌و ‌لایه‌نگرانمان ‌ده‌كه‌ین، ‌به‌م ‌بۆنه‌یه‌وه‌ ‌جه‌خت ‌له‌سه‌ر به‌رجه‌سته‌كردنی ‌ماف ‌و ‌داخوازییه‌كانی ‌لاوان ‌ده‌كه‌ینه‌وه‌ ‌و ‌به‌رده‌وام ‌ده‌بین ‌له‌ ‌خه‌بات ‌و ‌تێكۆشان ‌بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ‌مافی ‌سه‌ربه‌خۆیی ‌خه‌ڵكی ‌كوردستان ‌و سه‌ری ‌ڕێز ‌و ‌نه‌وازش ‌بۆ ‌شه‌هیدانی ‌كوردستان داده‌نه‌وێنین،‌ و درود دەنێرێن بۆ ڕۆحی پاکی شەهیدی سەرکردە کاکە (فەڕەنسۆ هەریری) کە لەم ڕۆژە پیرۆزدا بەدەستی رەشی تیرۆریستان شەهید کرا و گەیشتە کاروانی نەمران، هەروەها سڵاو‌ دەنێرێن بۆ هێزی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ كوردستان‌ و تەواوی هێزەئەمنییەکانی تر و قوربانیدان ‌و‌ شەونخونیان ‌به‌رزده‌نرخێنین.‌

یه‌كێتییه‌كه‌مان ‌مێژوویەکی ‌پڕ ‌سەروەریی ‌هەبووە لە کاروانی خەباتدا و هەربۆیە دەرباری ڕۆڵی بەرچاوی یەکێتی لاوان ‌جەنابی (بارزانی ‌نەمر) فەرموویەتی: ‌"لاوان ‌شوره‌ی ‌پۆڵایینن ‌بۆ ‌پاراستنی ‌كوردستان" ‌ ئێستاش ‌یەکێتی لاوان توانیویەتی ‌خەباتی ‌ئەمڕۆی مەدەنی ‌و‌ کاری ‌ئازادی ‌‌جه‌ماوه‌ریی ‌و ‌به‌رگریكردن ‌له‌ ماف‌ و ‌داخوازییه‌كانی ‌لاوان ‌به ‌دوێنێوە ‌گرێبدات و ‌بیکاتە ‌ڕێچکەیەکی ‌نەپساوەی ‌بەردەوامبوون ‌و ‌به‌رزی ‌به‌های ‌كاركردن ‌و ‌خۆشه‌ویستی نیشتیمان ‌به‌‌خه‌بات ‌و‌ تێكۆشان ببه‌ستیته‌وه.‌

ئه‌زموونی ‌کارکردنی‌‌ یه‌كێتی‌ لاوانی‌ دیموكراتی‌كوردستان،‌ له مێژووی ‌کاری‌ سیاسی ‌و ‌رێکخراوەیی‌ کوردستاندا نموونەیەکی‌ بەرچاو‌ و دیاره‌ و وەک هەمیشە دەستی پێوەدەگرێت و لەخزمەتکردنی بێوچان بەردەوامبێت.

‌لەم‌ یادە‌ شکۆدارەی 18ی ‌شوبات ‌و‌ بەبۆنەی69ـەمین‌ ساڵرۆژی ‌دامەزراندنی،‌ ده‌مانه‌وێت ‌ئه‌وه‌‌ بخه‌ینه‌‌ڕوو‌ كه‌ ‌لاوانی ‌كوردستان ‌به‌ ‌هۆشیارییه‌وه‌، ‌نیشتمان ‌و ‌خاكی ‌خۆیان ‌خۆش ‌ده‌وێت ‌و ‌به‌رگرییه‌كی ‌سه‌رسه‌ختانه‌ی‌ لێ‌ ده‌كه‌ن ‌و ‌‌له‌م ‌پێناوه‌یشدا ‌چه‌ندین‌ قوربانیمان ‌داوه‌ و بەردەوامیش دەبین تا بەدەستهێنانی تەواوی مافەکانی لاوانی کوردستان.

لاوانی‌ عێراق ‌و ‌كوردستان ‌مێژوویه‌كی ‌هاوبه‌ش ‌له‌نێوانیاندا‌ هه‌یه‌‌و پێكه‌وه ‌‌په‌ره‌‌ به‌‌ پرۆسه‌ی ‌پێكه‌وه‌ژیان‌ و ‌لێبورده‌یی ‌و‌ ئاشتی ‌كۆمه‌ڵایه‌تی ‌‌ده‌ده‌ین‌ و جه‌خت ‌له‌سه‌ر‌ په‌ره‌پێدانی ‌پرۆسه‌ی ‌پێكه‌وه‌ژیانی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌ و ‌ئایینی ‌‌و‌ یه‌كترقبوڵكردن‌ و‌ ڕێزگرتن‌ له‌‌ به‌ها‌ سیاسی‌ و‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ و‌ كەلتوورییه‌كان‌ ده‌كه‌ینه‌وه‌ و هیوادارین بتوانین هەنگاوی باشتر بنێین بۆ خزمەتی لاوان.

یه‌كێتی ‌لاوان، ‌جه‌خت ‌له‌سه‌ر ‌په‌ره‌پێدانی ‌توانا ‌و ‌لێهاتوویی ‌لاوان ‌ده‌كاته‌وه‌ ‌و ‌خوازیارین ‌گشت داموده‌زگەكانی ‌حكوومه‌ت ‌و ‌دامه‌زراوه‌كانی ‌دیكه‌ ‌سوود ‌له‌ ‌توانا ‌مرۆییه‌كانی ‌لاوان ‌وه‌ربگرن ‌و ‌كار ‌بۆ به‌گه‌ڕخستنی ‌تواناكانیان‌ بكرێت بۆ ئەوەی لاوانی ئێمەش سودمەندبن لە کار و پڕۆژەکانی و هاوکاربن لەسەرخستنی پڕۆسەی سیاسی و ئابوری و حوکمڕانی وڵات.

ده‌خوازین ‌به‌دواداچوونی‌ جدیش ‌له‌ مه‌ڕ‌ كێشه‌‌ و‌ گرفته‌كانی ‌لاوان ‌بكرێت، وه‌كو (بێكاری،‌نه‌بوونی‌ شوێنی ‌نیشته‌جێبوون‌ و ‌‌ئاستی‌ گوزه‌رانیان)،‌ هه‌وڵی‌ جدی‌ و‌ كرداری‌ بدرێت ‌بۆ چاره‌سه‌ركردنی ‌ئه‌و ‌كێشانه. ‌

هاوکات خوازیاریشین ‌كێشه‌كانی ‌لاوان ‌به‌ ‌هه‌ند ‌وه‌ربگیرێت ‌و ‌میكانیزمی ‌كرداری

بدۆزرێته‌وه‌‌ بۆ‌ چاره‌سه‌ركردنیان. ‌

خه‌باتی ‌نیشتیمانی ‌و‌ نه‌ته‌وایه‌تی ‌مافه‌‌ ڕەواكانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان‌ له ‌‌ئامانجه‌كانی ‌یه‌كێتیه‌كه‌ماند‌ا‌ بووه‌ و به‌شێك ‌بووین ‌له‌ ‌شۆڕش ‌و ‌به‌ره‌نگاری ‌و ‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ‌دوژمنانی ‌گه‌لی ‌كوردستان، ئێستاش سه‌ری ‌ڕێز‌ و‌ نه‌وازش ‌‌بۆ‌ شه‌هیدانی‌ كوردستان ‌داده‌نه‌وێنین سەرقافڵەی شەهیدان (بارزانی نەمر) و (کاک ئیدریسی) هەمیشە لە یاد، سڵاو‌ له‌‌ پێشمه‌رگه ‌‌قاره‌مانه‌كانی‌ كوردستان به‌رز و‌ پیرۆزبێت‌ یادی 69 ساڵه‌ی ‌دامه‌زراندنی یه‌كێتیی‌ لاوانی‌ دیموكراتی‌ كوردستان.

17ی شوباتی 2022

مەکتەبی سکرتاریەتی (ی.ل.د.ک)

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.