بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ڕاگەیەنراوێکدا پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی خستەڕوو و ڕایگەیاند، لە بەشێک لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بارینی به‌فر و باران دەست پێ دەکات.
لە ڕاگەینراوەکەی کەشناسی هاتووە "پێشبينى ده‌كرێ سبه‌ى هه‌ينى ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ورى ته‌واو بگۆڕێت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى نمه‌باران به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ له كاته‌كانى دواى نيوه‌ڕۆ، به‌تايبه‌ت له سنوورى دهۆک، هه‌ولێر و ڕاپه‌ڕين."
ئەوەشی خستەڕوو "به‌فرێكى كه‌م له ناوچه شاخاويیه سنووریيه‌كان ده‌بارێت، به‌ڵام له ناوچه‌كانى سلێمانى هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركووک و گه‌رميان ئاسمان هه‌ورى ته‌واو و نيمچه‌هه‌ور ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى كه‌مێک دڵۆپه باران."
هەروەها ڕایگەیاند: خێرايی با 10 تا 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و پله‌كانى گه‌رما 3 پله نزم ده‌بێته‌وه.
ئاماژەی بەوەش دا کە زۆرترين ڕێژه‌ى بارانبارين له سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچه شاخاويیه‌كانى ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.