په‌رله‌مانی عێراق ڕۆژی شه‌مووی داهاتووی دیاری كرد بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرینگ له‌سه‌ر دیاریكردنی نرخی دۆلار.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند: ڕۆژی شه‌مووی داهاتوو حاكم زاملی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له عه‌لی عه‌لاوی وه‌زیری دارایی و مسته‌فا غالب پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق كۆ ده‌بێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراقی.
ڕاشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه له هۆڵی ده‌ستووری له‌نێو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كاتژمێر 11ی به‌یانی به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در 6 خاڵی سه‌باره‌ت به نرخی دۆلار خستبووه‌ڕوو، خاڵه‌كانیش خۆیان له ڕێگه‌گرتن له نهبردنهدهرهوهی دۆلار و پێداچوونه‌وه به كاری هه‌ندێك له بانكه‌كان و بانگهێشتكردنی وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق بۆ نێو په‌رله‌مان و ڕێكخستنه‌وه‌ی بازاڕی دراوی عێراق و سزادانی ئه‌و بانكانه‌ی كه بۆ حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كار ده‌كه‌ن، دهبینييهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.