به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی ڕابردووی سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری هه‌ولێر بڵاو كرده‌وه كه تێیدا ئۆتۆمبێلێكی تابلۆ حكوومی خۆی به 5 ئۆتۆمبێلی تر ده‌كێشێت.
شه‌وی ڕابردوو له‌سه‌ر شه‌قامی 120 مه‌تری شاری هه‌ولێر ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی تابلۆ حكوومی له‌گه‌ڵ 5 ئۆتۆمبێلی تر ڕوویدا، به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی كه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه ئۆتۆمبێله تابلۆ حكوومه‌ییه‌كه كۆنتڕۆلی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌رده‌چێت و ئه‌م ڕووداوه‌ی هاتوچۆی لی ده‌كه‌وێته‌وه.
له‌باره‌ی ڕووداوه‌كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تیێدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "شه‌وی رابردوو گرتەی ڤیدیۆیی ڕووداوێکی هاتووچۆ بڵاوبووەوە کە لە پێش گوندی ئیتالی دوو لەسەر شەقامی 120 مەتری لە هەولێر ڕوویداوه، رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێكی لاندکرۆزه‌ری ڕەنگ ڕەش تابلۆ (شارەوانی) حکوومی بوو لەگەڵ 5 ئوتومبێلی دیکە".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا "لە گرتەکەدا دیاره کە شوفێری ئۆتۆمبێلە لاندکرۆزە حکوومییەکە بەتەواوی ئۆتۆمبێلەکەی لەژێر کۆنترۆڵ دەرچووه، ئەمەش ببووە هۆی ئەوەی کە بەشێوەیەکی نائاسایی ڕەفتار بکات".
ڕاشیگه‌یاند "دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیه‌كه، لەسەر فەرمانی ڕاستەوخۆی وەزیری ناوەخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەست بەلێکۆلینەوە کرا، ئەنجامە بەراییەکان دەریانخست کە ڕووداوەکە لە دەروازەی گوندی ئیتالی 2 ڕوویداوە کاتێک کە لاندکرۆزە حکوومییەکە ویستوویەتی بچێتە ناو گه‌ڕه‌كه‌كه، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیش لە پێش و پشتی هەبوونە و لە ئەنجامی ئەوەی کە شوفێرەکە کۆنتڕۆلی بەسەر ئۆتۆمبێلەکەی نەماوە تووشی پێکدادان بووە لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانی تر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لە ڕووداوه‌کە جگە لە زیانی ماددی کە بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتووە، سوپاس بۆ خودا هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتۆتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند "هەموو لایەنەکانی ناو ڕووداوەکە لەنێوان خۆیان پێکهاتوون و سکاڵایان دژی یەکتری تۆمار نەکردووە، وە ئەوەی پەیوەندی بە مافی حکوومەتەوە هەیە، بە فەرمانی وەزیری ناوخۆ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلە حکوومییەکە گیراوە و ڕەوانەی گەراجی دەستبەسەرداگرتنی هاتووچۆی هەولێر کراوە و لێکۆلینەوەش بۆ زانینی راستییەکان لەگەڵ شوفێرەکە دەستی پێ کردووە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.