ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی نه‌وت زیاتر دابه‌زی و به خوار 93 دۆلار تۆمار كرا ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌گه‌ری زیاتری خستنه‌بازاڕی نه‌وتی ئێران و هه‌روه‌ها ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری ڕوودانی جه‌نگ له‌نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیا.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت 0.5%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زی كه ده‌كاته 47 سه‌نت، ئێستا نرخه‌كه‌ی بریتییه له 92.50 دۆلار، به‌مه‌ش له‌گه‌ڵ دوێنێ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت نرخی 1.9 دۆلار دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینیوه.
نرخی نه‌وتی خاوی تێكساسی ئه‌مه‌ریكیش به‌هه‌مانشێوه دابه‌زی كه دابه‌زینه‌كه‌ی 62 سه‌نت بوو، ئێستا هه‌ر به‌رمیلێكی ئه‌مجۆره نه‌وته به 91.14 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێ، له‌چاو دوێنێ 2%ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.