Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 19:17

پەیامی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان

کوردستان TV
100%

سه‌رۆك بارزانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی هه‌ردوو ڕێكخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان كرد به‌بۆنه‌ی ساڵیادی دامه‌زراندنیانه‌وه‌.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند "ھەر دوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە هەتا ئێستا لە قۆناغەكانی خەباتی گەلەکەماندا شوێنی پێگەیاندن و پەروەردەی کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و هۆشیاریی نەتەوەیی بوونە و لەو ڕێگەیەدا قوربانییان داوە و ماندووبوونی زۆریان بینیوە".

سه‌رۆك بارزانی ڕاشیگه‌یاند " لە كاتی ئێستاشدا پێویستە قوتابیان و لاوان، لە جاران زیاتر شوێنکەوتووی بەھا بەرزەکانی خەبات و کوردایەتی بن و لە ھەڕەشە و تەحەدییاتەکان نائومێد نەبن".

ده‌قی په‌یامه‌ پیرۆزباییه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:-

بە ناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بە بۆنەی یادی شەست و نۆیەمین ساڵیادی دامەزراندنی ھەر دوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی ھەردوو سکرتاریەتی قوتابیان و لاوان و ھەموو قوتابی و لاوانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم و، ھیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.

ھەر دوو ڕێکخراوی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، هەر لە سەرەتای دامەزراندنیانەوە هەتا ئێستا لە قۆناغەكانی خەباتی گەلەکەماندا شوێنی پێگەیاندن و پەروەردەی کوردایەتی و نیشتیمانپەروەری و هۆشیاریی نەتەوەیی بوونە و لەو ڕێگەیەدا قوربانیان داوە و ماندووبوونی زۆریان بینیوە.

لە كاتی ئێستاشدا پێویستە قوتابیان و لاوان، لە جاران زیاتر شوێنکەوتووی بەھا بەرزەکانی خەبات و کوردایەتی بن و لە ھەڕەشە و تەحەدییاتەکان نائومێد نەبن. كار بۆ برەودانی فەرهەنگی پێكەوەژیان و فرەیی لە كوردستان بكەن. هاوكاتیش بە زانست و فێربوون و چالاكیی مەدەنیانە خۆیان پڕچەك بكەن و ببنە بەشێكی گرنگ لە كاروانی پێشكەوتن و پتەوتربوونی وڵاتەكەمان و دەوڵەمەندتری بكەن.

دووبارە ئەو بۆنەیە لە هەموو لاوان و قوتابیانی ئازیز پیرۆز بێت و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

18ـی شوباتی 2022

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.