به‌رپرسانی ئه‌فغانستان به فه‌رمی مردنی حه‌یده‌ری ته‌مه‌ن 5 ساڵیان ڕاگه‌یاند دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژی سێشه‌می ڕابردووه‌وه له گوندێكی باشووری ئه‌و وڵاته كه‌وتبووه ناو بیرێكی 27 مه‌تر قووڵه‌وه.
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی ئه‌فغانستان بڵاویان كرده‌وه: دوای هه‌وڵێكی زۆری تیمه‌كانی فریاگوزاری، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گه‌یشتنه ئه‌و شوێنه‌ی كه حه‌یده‌ر له‌نێو بیره 27 مه‌ترییه‌كه گیری خواردبوو، ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی به درێژایی شه‌وی ڕابردوو تیمه‌كان خه‌ریكی هه‌ڵكه‌ندن بوون بۆ گه‌یشتن پێی.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه كاتێك گه‌یشتنه شوێنی حه‌یده‌ری ته‌مه‌ن 5 ساڵان، به‌داخه‌وه بینیان گیانی له‌ده‌ستداوه.
ڕۆژی سێشه‌می ڕابردوو منداڵێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵه‌ی ئه‌فغانی به ناوی حه‌یده‌ر، هاوشێوه‌ی ڕه‌یان منداڵه‌كه‌ی مه‌غریب، له گوندی شۆكاك سه‌ربه شاری زابل له باشووری ئه‌فغانستان كه‌وتبووه نێو بیرێكه‌وه و له قوڵایی 27 مه‌تر گیری خواردبوو.
حكوومه‌تی ئه‌فغانستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه تیمێكی گه‌وره‌ی فریاگوزاری ماوه‌ی 4 ڕۆژ له‌كاردابوون بۆ ڕزگاركردنی حه‌یده‌ر، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینیش كاتێك كه گه‌یشتنه لای و له بیره‌كه ده‌ریانهێنا، به‌داخه‌وه ژیانی له‌به‌ردا نه‌مابوو و كۆچی دوایی كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.