به‌يانيى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ميانى به‌شداريكردنيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له ئه‌ڵمانيا، له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پۆڵ ريچارد گالاگێر وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق، پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى پێكهاته‌كان، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ردوولا، دوايين سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ڕه‌وشى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و دۆخى ده‌شتى نه‌ينه‌وا و شه‌نگال تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و گرنگيى پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوو‌رى پێكه‌وه‌ژيان و لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن له‌نێوان پيكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان و ئازاديى ئايينى كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسى ئه‌و وڵاتانه‌يان كرد كه دواى هێرشه‌كانى داعش، هاوكاريى ئێزدى و مه‌سيحييه‌كانيان كردووه.
نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه له پشتگيريكردنى پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تى مه‌سيحى و ئێزدييه‌كان و له پاراستنى كولتوو‌رى پێكه‌وه‌ژيان به‌رده‌وام ده‌بێت و ئاماژه‌ى به كاريگه‌رى و گرنگيى سه‌ردانى ساڵى ڕابردووى قه‌داسه‌تى پاپاى ڤاتيكان بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و به سه‌ردانێكى مێژوويى له قه‌ڵه‌م دا.
مه‌ترسييه ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و هه‌وڵه‌كان بۆ دامه‌زراندنى حكوومه‌تى داهاتووى عێراق، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران و هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غدا له‌گه‌ڵ وڵاتانى ئه‌وروپا له‌مباره‌يه‌وه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.