نێچیرڤان بارزانی جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له دوو پهیامی جیادا پیرۆزبایی له ههردوو ڕێكخراوی یهكێتی لاوانی دیموكراتی كوردستان و یهكێتی قوتابیانی كوردستان كرد به بۆنهی ساڵیادی دامهزراندنیانهوه.
دهقی پهیامه پیرۆزباییهكهی جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ یەكێتی لاوانی دیموکراتی كوردستان:-
هەڤاڵان سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەت و سەركردایەتیی یەكێتیی لاوانی دیموکراتی كوردستان
يادى شهست و نۆيهمين ساڵهى دامەزراندنی یەكێتیيە تێکۆشەرەکەتان، به گەرمى له ئێوە و كادیر و ئەندامانی ڕێكخراوەكەتان و سەرجەم لاوانی كوردستان پيرۆز دەكەم، هيوادارم هەمیشە لە كار و كۆششتان بۆ خزمەتکردنی خواستەکانی لاوانی کوردستان بەردەوام بن و ئەم یادە هاندەری هەنگاوی گەورەتر و کار و خەباتی زیاترتان بێت.
شانازییە بۆ یەکێتیيهكهتان کە خاوەن مێژوویەکی پڕ سەروەری و خەباتێکی نەپساوە و کۆکەرەوەی توانا و بەهرەکانی لاوانی کوردستان بووە، جگە لە بەخشینی چەندین شەهیدی قارەمان، چەندین سەرکردە و تێکۆشەری لێهاتووی پێگهياندووه. کار و خەباتی ڕێکخراوەیی و مەدەنیانەتان بەرز دەنرخێنين.
دۆخى ئەمڕۆی كوردستان ئەرک و بەرپرسیاريهتیی زیاتر لە هەموو لایەک دەخوازێت بەتایبەتى لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری و هەستی بەرپرسیاريهتی و بەهێزکردنی كولتوورى بنەماکانی لێبوردەیی و ئاشتی و پێکەوەژیان، ههروهها دهبێ ڕۆڵی کاریگەرتان هەبێت لە هاندان و پشتیوانیکردنى لاوانی بەهرەدار و لێهاتوو، پتەوکردنی هەستی بڕوابەخۆبوون و پشتبەخۆبەستن و گیانی هاوکاری و کاری خۆبەخشی لەنێو لاواندا.
وێڕاى سوودوەرگرتن لە ئەزموونی نەوەکانی پێش خۆتان، گرنگە بە دیدێکی نوێخواز و داهێنەرانە و میکانیزمی نوێی گونجاو لەگەڵ گيانى سەردەم، بۆ بەهێزکردنی کۆمەڵگه و داهاتوويهكى باشتر، بە لاوانی بەتوانا و بەرهەمهێن، خەباتی ڕێکخراوەییتان ئاراستە بکەن.
ههر سەرکەوتوو بن، بەرز و شکۆدار بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان. دروود بۆ گیانی پاكى شەهیدانی یەکێتیيهكهتان و تهواوى شههيدانى کوردستان.
دهقی پهیامه پیرۆزباییهكهی جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ یەكێتی قوتابیانی كوردستان:-
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی سکرتاریەت و تهواوى هەڤاڵانی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان
بە بۆنەی شهست و نۆهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە خۆتان و تێکڕای ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان و قوتابیانی کوردستان دەکەم، هیوادارم ئەم یادە هاندەرێکی بەهێز بێت بۆ برەودانی زیاتر بە خەباتی ڕێکخراوەییتان لەپێناو ماف و خواستەکانی قوتابیانی کوردستاندا.
یەکێتیی قوتابیانی کوردستان خاوەنی مێژوویەکی پڕ لە سەروەرییە، وێڕای بەخشینی چەندین شەهیدی قارەمان، لانکەی پێگەیاندنی چەندین سەرکردە و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمانە کە ڕۆڵی گرنگیان لە بزاڤی ڕزگاریخوازیى كوردستاندا بینیوە.
ڕێکخراوەکەتان بهرپرسياريهتى ئەرکی گرنگی نیشتمانی و پیشەیی لە ئەستۆدایە بۆ پاراستنى مافهكانى قوتابيان و پێگەیاندنی تاکی هۆشیار و کادیری دڵسۆز و کارمەندی لێهاتوو بۆ خزمەتی نیشتمان و داهاتوويهكى باشتر، ههروهها بۆ بەهێزکردنی بنەماکانی لێبوردەیی و یەکڕیزی و تەبایی.
گرنگە ههنگاوهكانتان هاوشانی پێشکەوتنی خێرا و گەورەی سەردەم بن لە بواری زانست و خوێندن و پەروەردەدا. پێشکەوتنی توانای زانستیی قوتابیان و پەرەپێدان بە بەهرەکانیان، زامنی داهاتوویەکی گەشە بۆ قوتابیان و کۆمەڵگه.
کار و خەباتی مەدەنیانەتان بەرز دەنرخێنین. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین. بەرز و شکۆدار بێت یادی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان. دروود بۆ گیانی پاكى شەهیدانى یەکێتیی قوتابیان و تهواوى شههيدانی کوردستان.
نێچيرڤان بارزانى
جێگرى سهرۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان
18/8/2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.