وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له 58مین كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن، گه‌یشته ئه‌ڵمانیا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو گه‌یشته ئه‌ڵمانیا بۆ به‌شداریكردن له كۆنفڕانسی میونشن.
كۆنفڕانسه‌كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی به به‌شداری 35 سه‌ركرده‌ی جیهان و زیاتر له 100 وه‌زیری وڵاتانی زلهێز و چه‌ندان كه‌سایه‌تی سیاسی و ئه‌منی ده‌ستی پێ كرد و ماوه‌ی 3 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌كه‌دا هه‌روه‌ها بڵاوی كرده‌وه: چاوه‌ڕوان ده‌كرێ فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له كۆبوونه‌كه‌دا دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرینگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و به‌رپرسانی باڵای به‌شدار له كۆنفڕانسه‌كه ئه‌نجام بدات.
شاندی هه‌رێمی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له 58مین كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن به‌شداره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.