Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 19:17

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیای ئیماڕات كۆبووه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له‌ 58مین كۆنفڕانسی میونشن له‌ ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیای ئیماڕات كۆبووه‌وه‌.

پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ سوڵتان ئه‌حمه‌د ئه‌لجابر وه‌زيرى پيشه‌سازى و ته‌كنه‌لۆژياى پێشكه‌وتووى ئيماڕات كۆبووه‌وه.‌

پێشتریش سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ پۆڵ گالاگه‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فاتیكان كۆببووه‌وه‌.

له‌ 58مین كۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كوردستان به‌شدارن.

له‌ كۆنفڕانسی ئه‌مساڵی میونشن بۆ ئاسایشی جیهان، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 35 سه‌رۆكی وڵاتان له‌گه‌ڵ 100 وه‌زیری وڵاتانی زلهێز و چه‌ندان كه‌سایه‌تی باڵای سیاسی و ئه‌منی به‌شدارن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.