مهسرور بارزانی پهیامێكی پیرۆزبایی ئاراستهی ههردوو ڕێكخراوی یەکێتیی قوتابیانی كوردستان و یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان كرد به بۆنهی 69یهمین ساڵیادی دامهزراندنیانهوه.
دهقی پهیامه پیرۆزباییهكهی مهسرور بارزانی:-
لە یادی شهست و نۆیەمین ساڵەی دامەزراندنی هەردوو ڕێکخراوی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەردوو رێکخراو و قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم، کە هەمیشە پێشەنگ بوونە لە خەباتی رێکخراوەیی و ڕۆڵێکی دیاریان لە قۆناغە جیاوازەکانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و تێکۆشان لە پێناو گەیشتن بە مافە ڕەواکانی گەلەکەمان بینیووە.
هەردوو ڕێکخراو، لە درێژایی تەمەنی پڕ سەروەرییان، ڕۆڵێکی گرنگ و مێژووییان هەبووە و بوونەتە قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندین سەرکردە و کادری هۆشیار، چ لە قۆناغی خەباتی شاخ و ئاوارەیی و چ لە سەردەمی ئازادی و حوکمڕانی خۆییدا.
هیواخوازین ئەندامانی هەردوو رێکخراوەکە، بەو پەڕی گوڕوتینەوە لە درێژەدان بە خزمەتکردنی توێژەکانیان و خەباتی مەدەنیانە بۆ داهاتوویەکی باشتر بۆ قوتابیان و لاوان بەردەوام بن.
هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتر بۆ هەردوو رێکخراوەکە دەخوازم و خوازیارم هەمیشە بە پێشەنگی بمێننەوە.
مەسرور بارزانی
18ی شوباتی 2022
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.