Erbil 38°C شەممە 16 تشرینی دووەم 14:43

ئه‌مه‌ریكا كاتی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی ڕووسیا و ئۆكڕانیای ئاشكرا كرد

کوردستان TV
100%

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوشانه‌ پۆڵه‌ندییه‌كه‌ی، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كاتی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان ڕووسیا و ئۆكڕانیای ئاشكرا كرد.

لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند: هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئۆكڕانیا ڕه‌نگه‌ له‌ هه‌ر كاتێكدا ده‌ست پێ بكات.

ڕاشیگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ماریۆش بلاشاك وه‌زیری به‌رگریی پۆڵه‌ندا ڕێككه‌وتووین چه‌كی زیاتریان پێ بفرۆشین به‌تایبه‌تیش زریپۆشی ئه‌برامز.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ڵوێستی پۆڵه‌ندا بۆ له‌خۆگرتنی ئه‌و هێزه‌ زۆره‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رز ده‌نرخێنین كه‌ بۆ پاراستنی ئۆكڕانیا لێره‌ن.

لوید ئۆستن گوتیشی: بێگومان ئه‌گه‌ر ڕووسیا هێرشبكاته‌ سه‌ر ئۆكڕانیا، ئه‌وا ئاواره‌یه‌كی زۆر ڕوو له‌ خاكی پۆڵه‌ندا ده‌كه‌ن، ئێمه‌ش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی و هاوكاری ئۆكڕانیا و هاوسێیه‌كانی ده‌بین تا بتوانن به‌رگری له‌خۆیان بكه‌ن.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ڕووسیا هێزێكی زۆر و زیاتری بۆ سه‌ر سنووری ئۆكڕانیا ناردووه‌، بۆیه‌ هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌وه‌ ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ڕووسیا له‌ هه‌ر كاتێكدا بێت هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر ئۆكڕانیا.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی هاوپه‌یمانی ناتۆ به‌یه‌كه‌وه‌ ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ڕووسیا ببنه‌وه‌ و له‌ پاڵپشتییه‌كانیان بۆ‌ هاوپه‌یمانه‌كانیان به‌رده‌وامبن.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.