سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی ته‌واوبوونی كاره‌كانی دروستكردنی تۆڕێكی نوێی كۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تی به ناوی (Truth Social) ڕاگه‌یاند.
دۆناڵد تره‌مپ یه‌كه‌م په‌یامی له تۆڕه نوێیه‌كه‌دا بۆ جۆنیۆری كوڕی ناردووه، كوڕه‌كه‌شی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (تویته‌ر) بڵاوی كردۆته‌وه.
تره‌مپ له په‌یامه‌كه‌دا نووسیویه‌تی "ئێستا كاتی ڕاستییه، ئاماده‌به، سه‌رۆكه خۆشه‌ویسته‌كه‌ت به‌منزیكانه له‌گه‌ڵت كۆ ده‌بێته‌وه".
تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه تایبه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ به‌ناوی (Truth Social) واته تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕاستی.
كردنه‌وه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه تایبه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ له كاتێكدایه كه له شرینی یه‌كه‌می ساڵی 2021 به‌شی هه‌ره زۆری په‌یج و ئه‌كاونته تایبه‌ته‌كانی له‌لایه‌ن تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داخران به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ڕۆژی 6ی كانوونی دووه‌می پارساڵ و شكسته‌كانی له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا.
ڕۆژنامه‌ی (نیۆیۆڕك پۆست)ی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه: بڕیاره ڕۆژی دووشه‌می داهاتوو به فه‌رمی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه تایبه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ بكه‌وێته‌گه‌ڕ و برخێته به‌رده‌ستی هاووڵاتییان بۆ به‌ركارهێنانی.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.