سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ جێگرى سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌وروپا کۆبووەوە، جەختیان لە گرنگیی گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی عێراق کردەوە.
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاشنيوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ينى له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ مارگريتيس شيناس جێگرى سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌وروپا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌دا ڕه‌وشى عێراق، پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌نگاوه‌كانى پرۆسه‌ى سياسى خرانه به‌ر باس و هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق كرده‌وه.
جێگرى سه‌رۆكى كۆمسيۆنى ئه‌ورووپا ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه ئه‌وان به بايه‌خه‌وه سه‌يرى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و پێيانوايه ده‌رفه‌تێك هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى عێراق باشتر له‌سه‌ر پێى خۆى بوه‌ستێ تا شه‌ڕى تيرۆر بكات و بتوانێت له ڕێگه‌ى بنياتنانى ديموكراسى و دامه‌زراوه‌كانه‌وه، ئاشتى و سه‌قامگيرى دابين بكات.
هەروەها گوتى: يه‌كێتيى ئه‌وروپا به‌رده‌وام و پابه‌نده به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هيوادارين كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى هاريكاريى هه‌ولێر و به‌غداى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌وروپا ده‌باره‌ى پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران كرد.
له به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه‌دا ڕايگه‌ياند: ئه‌وروپييه‌كان ئاماده‌ن بۆ هاوكارى و وه‌ك هاوبه‌ش سه‌يرى عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها سوپاسى هاريكاريى هه‌رێمى كوردستانى له‌گه‌ڵ يه‌كێتيى ئه‌وروپا كرد.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگيى يارمه‌تيدان و هاوكاريى ئه‌وروپا بۆ عێراق كرده‌وه تا بتوانێت كێشه‌كانى چاره‌سه‌ر بكات كه ده‌بێته هۆى دابينكردنى سه‌قامگيريى سياسى و ڕايگه‌ياند "گرنگه يه‌كێتيى ئه‌وروپا سياسه‌تێكى گشتگيرى به‌رامبه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت."
دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.