نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پاشنيوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ينى له به‌رده‌واميى چالاكييه‌كانيدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ تۆبياس ليندنه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانى بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌كه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى له پۆستى تازه‌يدا وه‌ک وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ده‌ره‌وه، پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى هه‌رێمى كوردستان و دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى له عێراق و ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى، خسته ڕوو.
به‌ڕێز ليندنه‌ر باسى له پرۆسه‌ى درێژكردنه‌وه‌ى ئه‌ركى هێزه ئه‌ڵمانييه‌كان له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و ئاماده‌ييى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رده‌واميى پشتگيرى و پێشكه‌شكردنى يارمه‌تى و مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
نێچيرڤان بارزانى په‌يوه‌ست به دوايين بڕيارى دادگه‌ى باڵاى فيدراليى عێراقه‌وه ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه وه‌ك هه‌ميشه هه‌رێمى كوردستان هه‌وڵ دەدات كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيى داعش، پرسى كۆچ و دۆخى كۆچبه‌ران له‌سه‌ر سنوورى بيلاڕووسيا، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.