Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 18:00

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبوونەوە

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشنی ئەڵمانیا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ لۆرێنزۆ گویرینی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا کۆبووەوە

مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: لە کۆبووەنەوەکەدا گفتوگۆمان دەربارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیا کرد .

ڕاشیگەیاند: جەختمان لە سەر گرنگیی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرد لە پێناو ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و سەقامگیری ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.