نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى هه‌ر له په‌راوێزى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، له‌گه‌ڵ لۆرێنزۆ گوێرينى، وه‌زيرى به‌رگريى ئيتاڵیا كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيرى و هاوكارييه سه‌ربازييه‌كانى ئيتاڵيا له كاتى شه‌ڕى داعشدا دووپات كرده‌وه. له‌باره‌ى دۆخى ئه‌منيى عێراقيشه‌وه ڕوونيكردوه كه هاريكاريى نێوان سوپاى عێراق و پێشمه‌رگه به‌تايبه‌تى له ناوچه‌كه‌كانى بۆشاييى ئه‌منى باشه و له‌به‌ر هه‌ڕه‌شه‌ى جدديى داعش، پێويسته هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وام له هاريكاريدا بن.
گوێرينى دووپاتى كرده‌وه ئيتاڵيا له پشتگيرى و هاوكاريكردنى هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌تايبه‌تى كه له داهاتوويه‌كى نزيكدا وڵاته‌كه‌ى سه‌ركردايه‌تيى ئه‌ركى ناتۆ له عێراق وه‌رده‌گرێت و گوتى: ئێمه ئه‌زموونى ڕابردوومان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه باش و سه‌ركه‌وتووه و پێزانينمان بۆ ڕۆڵ و قوربانييه‌كانى پێشمه‌رگه هه‌يه.
دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ ئيتاڵيا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.