ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى له چوارچێوه‌ى چالاكييه‌كانياندا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و مه‌سرور بارزانى سه‌رۆک وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنيۆ گۆتێرێس سكرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دواى خستنه‌ڕووى پوخته‌يه‌ک ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسى و ڕه‌وشى عێراق به‌گشتى، سه‌رۆکی هەرێمی کوردستان و سه‌رۆک وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان له عێراق كرد، به‌تايبه‌تى ڕۆڵى (يۆنامى) له هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقدا و هيواى به‌رده‌واميى يارمه‌تيدان و پشتگيريى نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كانيان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له عێراق خواست.
دوايين پێشهاته‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كانى داعش، ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه داعش هێشتا مه‌ترسييه‌كى جددى و ڕاسته‌قينه‌يه و له عێراق و سووريا هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌كات.
هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه باس له گرنگيى هه‌ماهه‌نگيى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تيرۆر كرا و جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه هه‌مووان كار بكه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى بۆ عێراق، چونكه به نائارامى و ناسه‌قامگيرى پرۆسه‌ى سياسى بنكۆڵ ده‌كرێت، بۆ ئه‌مه‌ش نه‌ته‌وه يه‌كگرتووه‌كان ده‌توانێت يارمه‌تيده‌ر بێت.
خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له كاتى خۆي‌دا، دوا بڕيارى دادگه‌ى باڵاى فيدراليى عێراق ده‌رباره‌ى ياساى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان و ئه‌گه‌رى سه‌ردانى سكرتێرى گشتى نه‌ته‌وه بۆ عێراق دواى پێكهێنانى حكوومه‌تى تازه‌ى فيدرالى له عێراق، چه‌ند ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.