ئيواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ خلووسى ئاكار وه‌زيرى به‌رگريى توركيا كه له ميانى به‌شداريكردنى له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا به‌ڕێوەچوو، باس له دۆخى عێراق و ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌وڵه‌كانى ڕاسته‌ڕێكردنى پرۆسه‌ى سياسى كرا.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا تيشک خرايه سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا و جه‌خت له‌وه كرايه‌وه كه هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ توركيا، له‌پێناو دابينكردنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه‌دا بن.
شه‌ڕى دژى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.