ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى له دوا ديداريدا له كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان چاوى به تۆمارس ئه‌رندل سه‌رۆكى لێژنه‌ى كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا و ژماره‌يه‌ك له ئه‌ندامانى گرووپى په‌رله‌مانته‌رانى CDU و CSU كه‌وت.
له ديدارهكهدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا و چۆنيهتيى بره‌ودانى زياتر به بواره‌كانى هاريكارى و په‌يوه‌ندييه‌كان، پشتگيريى و يارمه‌تييه‌كانى ئه‌ڵمانيا بۆ هه‌رێمى كوردستان و دۆخى عێراق به‌گشتى خرانه به‌ر باس.
نێچيرڤان بارزانى سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه مرۆيى و سه‌ربازييه‌كانى ئه‌ڵمانياى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى خواست په‌رله‌مان و حكوومه‌تى ئه‌ڵمانى له پشتگيرى و يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وام بن.
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.