Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 18:00

کەشناسی: لە ڕۆژانی داهاتوو شەپۆڵێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات

کوردستان TV
100%

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، درەنگانی شەوی شەممە شەپۆڵێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات و پێشبینی دەکرێت لە درەنگانی شەوی یەکشەممە شەپۆڵەکە کۆتایی پێ بێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "له‌ ئه‌نجامى يه‌كگرتنى  دوو نزمه‌ په‌ستان كه‌ يه‌كێكيان له‌ ده‌ريای سپی ناوه‌ڕاست و ئه‌وى ديكه‌يان له‌ ده‌رياى سوور كه‌ بارسته‌ هه‌وايه‌كى شێدارى له‌گه‌ڵه‌، پيشبينى ده‌كرێ لە کاتەکانى دره‌نگانى شه‌وى شه‌ممه‌ ئاسمانى هه‌رێمی کوردستان به‌ته‌واوى بگۆڕێت بۆ هه‌ورى ته‌واو."

ئەوەش هاتووە "سه‌ره‌تا به ‌نمه‌بارانى پچڕپچڕ دەست پێ دەکات، پاشان بۆ ڕۆژی یەکشەممە ئاستى بارانبارین هەندێ کات دەگۆڕێت بۆ بارانى مامناوەند و بارانى بەلێزمە لە ناوەڕاست و ڕۆژهەڵات و باکورى ڕۆژهەڵاتى هەرێمی کوردستان."

کەشناسی ئەوەشی خستەڕوو "بۆ پارێزگای هەڵەبجە و هەندێک ناوچەکانى گەرمیان و باشوورى ڕۆژئاوای هەرێمی کوردستان پیشبینى بارانى مامناوەند و هەورە تریشقە دەکرێ و درەنگانى شەوى یەکشەممە شەپۆلەکە کۆتایی دێت."

هەر لە ڕاگەیەنراوەکەدا ڕێژەی بارانبارینی 12 کاتژمێرى ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێمی کوردستانی خستۆتەڕوو کە بەمشێوەیە:-

 هەولێر دڵۆپ دڵۆپ

 سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ

 چەمچەماڵ دڵۆپ دلۆپ

 دهۆک دڵۆپ دڵۆپ

 زاخۆ 0.2 ملم

 ئامێدى 0.2 ملم

 بامەرنێ 2.4 ملم

 بارزان 1.0 ملم

 حاجى ئۆمەران 0.8 ملم

 هەڵشۆ 0.8 ملم

 کانى ماسى 21.8 ملم

 سۆران 0.6ملم

باتوفە 0.6 مل

 سمێلان 1.6 ملم

  مێرگەسۆر 1.2 ملم

 چۆمان 0.4 ملم

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.