Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 20:18

حەلبووسی: سوورین لەسەر ڕێبازەکەمان و هەڕەشە قەبووڵ ناکەین

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، هەڕەشە لە کەس قەبووڵ ناکەین و سوورین لەسەر ڕێبازەکەی خۆمان کە دروستکردنی دەوڵەتێکە دوور لە توندوتیژی.

محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە تویتێکدا نووسیویەتی "ئێمە لە سەرەتاوە سیاسەتمان وەک جێگرەوەیەک بۆ چەک هەڵبژاردووە، ئێمە لەو چەکانە نەترساین کە لە ناوچەکانی خۆمان بە ڕووماندا بەرزکرایەوە، چونکە دەزانین وڵات بە توندوتیژی دروست نابێت، بەڵکو بە ئازادی، دادپەروەری و یەکسانی بەپێی دەستوور و هێزی یاسا دروست دەبێت."

هەروەها نووسیویەتی "ئەمڕۆ ئیڕادەیەکی بێکۆنتڕۆڵ هەیە کە هەوڵی تێکشکاندنی شکۆی دەوڵەت و بە تێکشکاندنی پێکهێنەرەکانی و هەڕەشەکردن لە خەڵک، ئێمە لە چەکی ئەوانەی پێشوو  نەترساین، هەڕەشەی ئەوانی دیکەش قەبوڵ ناکەین، هەرگیز ڕێبازی خۆمان ناگۆڕین و سوورین لەسەر دروستکردنی دەوڵەتێکی دوور لە توندوتیژی."

حەلبووسی بە گوتەیەک کۆتایی بە تویتەکەی هێناوە کە دەڵێت "چی کاتێک خەڵکت کردووە بە کۆیلە، لەکاتێکدا ئەوان بە ئازادی لەدایکبوون."

ئەمەش لەکاتێکدایە بەر لە چەند کاتژمێرێک موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا ڕایگەیاند: هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانمان لە حکوومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەکەن، لێرەوە پێیان دەڵێم  واز لە هەڕەشەکانتان بهێنن، ئێمە وڵات بۆ گەندەڵکاران ناگەڕێنینەوە و نایفرۆشین بەوانەی لە پشت سنوورەوەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.