جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵە نێوده‌وڵه‌تییەکان بۆ ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاستەنگە ئه‌منی، ته‌ندروستی و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان تاوتوێ ده‌كات.
لە پەراوێزی ڕۆژی دووەمی دانیشتنی گوێگرتنی په‌رله‌مان له‌باره‌گای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرک، دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵڵا شه‌هید سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆخولی (76) كۆبووەوه.
له‌سه‌ره‌تای دیدارەکەدا د. شاخەوان عەبدوڵڵا پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه لێ كرد و هیوای خواست سه‌ركه‌وتووبێت له‌و ئه‌رک و كارانه‌ی پێی ده‌سپێردرێت، پاشان تاوتوێی ئه‌و بابه‌ت و پرسانە كرا کە جێی بایەخی هاوبەشن، له‌سه‌رویانه‌وه به‌شداربوونی عێراق له‌و نێوەندە نێوده‌وڵه‌تییه و ئاماده‌بوونی له‌گه‌ڵ سه‌رۆک په‌رله‌مانه‌كان و تاوتوێكردنی رێگه‌چاره بۆ پته‌وكردنی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تیدا .
لەبەشێکی تری دیدارەکەدا، دوایین پێشهاتە هه‌رێمییەکان خرایە بەرباس، به‌تایبه‌تی هه‌وڵە نێوده‌وڵه‌تیییەکان له رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كێشه ئه‌منی و ته‌ندروستی و تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌كان و سه‌رجه‌م بارودۆخی سیاسی سه‌ر گۆڕه‌پانی عێراق و به‌رده‌وامی كاری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌قۆناغی داهاتوودا . سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش گفتوگۆ له‌سه‌ر رێكه‌وتنی پاریس ده‌رباره‌ی گۆڕانكاری كه‌ش وهه‌وا و چاودێریكردنی په‌یماننامه و رێکكه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان سه‌باره‌ت به‌و دۆسیەیە کرا، هه‌روه‌ها باس له رێوشوێنەکانی پته‌وكردنی پێگەی ئافره‌تان له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌كان کرا، تاوەکو بتوانێت رۆڵی خۆی له كۆمه‌ڵگه و پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ببینێت.
لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌كه خۆشحاڵی خۆی دەربڕی به به‌شداربوونی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له دانیشتنی گوێگرتنه په‌رله‌مانییه‌كه‌دا، جه‌ختیكرده‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه‌كانی پشتیوانی عێراق ده‌كه‌ن له مامه‌ڵه‌كانی له‌گه‌ڵ قه‌یرانه‌كان و رووبه‌ڕووبوه‌نه‌وه‌یدا بۆ به‌دیهێنانی گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام وسه‌قامگیری مسۆگه‌ر بكات له‌ناوچه‌كه‌دا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.