جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق موژدەیەک بۆ تازە دامەزراوەکانی تەندروستی کەرکووک ڕادەگەیەنێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ ھەینی ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە لەبارەی ئەو کەسانەی ناویان لە تەندروستی کەرکووک گەڕاوەتەوە و بەڵام ڕێگەیان پێ نادرێت دەوام بکەن، ڕایگەیاند "لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار ڕێکدەکەوین بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەیان."
شاخەوان عەبدوڵڵا لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەدا "ئەو بەڕێزانەی ناویان لە کەرتی تەندروستی هاتۆتەوە و ڕێگەیان پێ نادرێت لەکەرکووک دەوام بکەن، بەھۆی ئەوە خەڵکی کەرکووک نین لە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ وەزیری تەندروستی و لایەنی پەیوەندیدار ڕێکدەکەوین لەسەر دانانی میکانزمێک بۆ چارەسەرکردن و دەستبەکاربوونیان ."
شاخەوان عەبدوڵڵا موژدەیەک بۆ تازە دامەزراوەکانی تەندروستی کەرکووک ڕادەگەیەنێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.