Erbil 38°C ھەینی 08 ئایار 16:46

گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەكاتی خۆیدا دەكرێت

کوردستان TV
100%


گوته‌ بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەپەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، هەڵبژاردنی پەرلەمان لە كاتی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی فڕاكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان  له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك رایگه‌یاندووه‌، لەچەند ڕۆژی داهاتوو مەرسومی سەرۆكایەتی بۆ دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردن دەردەچێت و هیچ گۆڕانكارییەك لەیاسای هەڵبژاردن لەڕێگەی پەرلەمانی كوردستانەوە ئەنجام نادرێت.
له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی له‌ میانی پێشوازی كردنی له‌ باڵیۆزی ئیتاڵیا له‌ عێراق  له‌باره‌ی بارودۆخی ناوخۆ و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردنی داهاتووی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا بەڕێوە دەچێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.