له شاری سلێمانی ،سبه‌ی یه‌ك شه‌ممه 20-2-2022 هونه‌رمه‌ند ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی پێنجه‌مین پیشانگای تایبه‌تی خۆی له ژێر ناوی (ڕه‌نگ له خۆشی ده‌دوێت) ده‌كاته‌وه.
له‌م پێشانگایه هونه‌رمه‌ند ئازا حه‌سیب چه‌ندین تابلۆی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ نمایش ده‌كات،كه له گه‌له‌ری ئه‌منه سوره‌كه كاتژمێر 3یپاش نیوه‌ڕۆ ده‌كرێته‌وه ،رۆژانی دوایی له كاتژمێر 10بۆ 1ی نێوڕۆ ،2 بۆ 6ی ئێواره به‌رده‌وام ده‌بێت.
شایانی باسه یه‌كه‌مین پێشانگای ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی له ساڵی 1978 بوو، هه‌روه‌ها پێشانگای دووه‌میشی له ساڵی 1979 بووه. هیچ پێشانگایه‌كی تری نه‌بووه پاشان به‌شداری له چه‌ندین كاری هاوبه‌ش كردوه له هه‌ولێر و سلێمانی و شار و شارۆچكه‌كان كردووه، وه پاشان له به‌سڕه به‌شداری پێشانگای هاوبه‌شی كردووه .
ئا- كامران
سلێمانی.. سبه‌ی هونه‌رمه‌ند ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داخی پێنجه‌مین پیشانگای تایبه‌تی خۆی ده‌كاته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.