پێویسته له‌سه‌ر دایك و باوكان مناڵه‌كانیان له هه‌مووته‌مه‌نێكیه‌وه چاودێری ته‌ندروستی بكرێن ،به‌تایبه‌تی له‌رووی گه‌شه كردنه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته د.تیشك محه‌مه‌د بۆ چاره‌سه‌ری دواكه‌وتنی گه‌شه‌و باڵا پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی مناڵان ده‌ڵێت"پێویسته له هه‌رسه‌ردانێكدا پێوانه‌ی درێژی جه‌سته یان باڵا و كێش و چێوه‌ی سه‌ری مناڵه‌كه بكرێت و بخرێته سه‌ر چارتێكی تایبه‌ت به گه‌شه ،بۆ زوو ده‌ستنیشانكردنی دواكه‌وتنی گه‌شه‌و باڵا پێویسته ئه‌م پێوانه‌كردنانه به‌شێوه‌یه‌كی یه‌ك به‌دوای یه‌ك له‌لایه‌ن پزیشكه‌وه ڕێك بخرێت ( واته بینینه‌وه‌ی مناڵه‌كه له چه‌ند سه‌ردانێكدا ".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" كاتێك بڕی ئه‌و وزه‌یه‌ی مناڵه‌كه له شیر یان خواردنه‌وه وه‌رییه‌گرێت وه‌ك پێویست نه‌بێت ئه‌وا سه‌ره‌تا كێشی داده‌به‌زێت پاشان كاریگه‌ری ده‌كاته سه‌ر گه‌شه‌ی باڵا و ئینجا چێوه‌ی سه‌ر
وه‌رنه‌گرتنی وزه‌ی پێویستیش بۆ گه‌شه چه‌ند هۆكارێكی هه‌یه له‌وانه، كه‌می وزه به‌هۆی نه‌گونجانی شیریان جۆری خواردنه‌وه‌هان نه‌دان وگرنگی پێنه‌دانی مناڵ بۆ خواردن ".
له كۆتاییده د. تیشك ده‌ڵێت"ئه‌و مناڵانه‌ی كه نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌نیان هه‌یه بۆ (نموونه لاوازی دڵ) جه‌سته‌یان پێویستی به بڕێكی زیاتری وزه هه‌یه بۆ گه‌شه‌یه‌كی ته‌ندروست".
ئا- كامران
چۆن ده‌زانیت مناڵه‌كه‌ت گه‌شه‌ی ته‌واوه ؟

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.