بەپێی ئامارێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەماوەی مانگی ڕابردوودا 3131 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە لەشاری سلێمانی و 149 نەخۆشیان ئاوارەكانی عیراق و دەرەوە بوون و ئەوانی دیكە دانیشتووی سلێمانی بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی سەنتەری شەكرە و كوێرە گلاندەكانیان كردووە 1.202 نەخۆشیان لەڕەگەزی نێربوون و 1.929 نەخۆشیان لەگەڕەزی مێ بوون و 581 نەخۆش تەمەنیان لەسەروو 65 ساڵیەوە بووە و 1.935 نەخۆش تەمەنیان لەنێوان 45 بۆ 64 ساڵدا بووە و هەروەها 45 نەخۆش تەمەنیان لەخوار 20 ساڵیەوە بووە.
مانگی ڕابردوو 3131 نەخۆش سەردانی سەنتەری شەكرەیان كردووە

100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.