له هه‌فته‌ی بیست وپێنجه‌می خولی ئیسپانیا، كاتژمێر یازده‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان میوانداری یانه‌ی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ده‌كات.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یارییه‌كه، یاریزانانی یانه‌ی شاهانه دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقیان به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ر كارلۆ ئه‌نچیلۆتی سازكرد، سه‌رجه‌م یاریزانانی ڕیال بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن و هیچ یاریزانێكی یانه‌كه پێكانی نیه، له گه‌ڕی پێشووی لالیگادا، ڕیال مه‌درید بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ ڤیاریاڵی میوانداری یه‌كسان بوو، دواتر له گه‌ڕی چوونی قۆناغی شازده‌ی چامپیۆنس لیگ و له ده‌ره‌وه‌ی یاریگای خۆی به گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به پاریس سانجێرمان دۆڕا، بۆیه ڕیال ده‌یه‌وێت له ده‌روازه‌ی ئالاڤێسه‌وه جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێچكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان.
ڕیال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی په‌نجاو چوار خاڵ له سه‌روی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و ئالاڤێسیش به بیست خاڵ له پله‌ی هه‌ژده‌می ڕیزبه‌ند دێت.
ئه‌مشه‌و له‌لالیگادا ریاڵ مه‌درید میوانداری ئالاڤێس ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.