Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 20:18

دوو حەشارگەی داعش خاپووركران

لە میانی ئۆپەراسیۆنێكی هێزە عێراقییەكان لە پارێزگای سەڵاحەددین باكووری ئەو وڵاتە، دوو حەشارگەی داعش خاپوور كران.
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە هێزە عێراقییەكان ، ئۆپەراسیۆنێكیان بۆ سەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە باشووری قەزای بەلەد سەربە پارێزگای سەڵاحەددین ئەنجامداوە.
لە میانی ئۆپەراسیۆنەكەدا، دوو حەشارگەی داعش لە ناوچەكە دۆزراونەتەوە كە دواتر خاپووركراون.
سەرەڕای ئەوەی هێزە عێراقییەكان داعشیان لە ناوچەكان شكست پێ هێناوە، بەڵام شانە نووستووەكانی رێكخراوەكە تا ئێستا بەردەوامن لەسەر پەلامارەكانیان بەتایبەت لە ناوچەكانی سەربە پارێزگاكانی نەینەوا، كەركووك، دیالە، سەڵاحەددین و ئەنبار.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.