له ده‌ست پێكی گه‌ری بیست و شه‌شه‌مینی خولی یانه‌كانی ئیتاڵیا و له‌یاری دێربی شاری تۆرینۆ یانه‌ی یۆڤنتۆس میوانداری یانه‌ی تۆرینۆی كرد‌و هه‌ردوو یانه‌ش خاله‌كانی یاریه‌كه‌یان له نێوان خۆیان به یه‌كسانی دابه‌ش كرد.
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای ئه‌لیانز ستادیۆم به‌رێوه چوو ، له خوله‌كی سێزده ماتیس دی لێختی هۆله‌ندی به تۆمار كردنی گۆلێك خانمه پیره‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م پێشخست .
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستو دوو ئه‌ندریا بیلۆتی ئیتالی گۆلی یه‌كسان بوونه‌وه‌ی له سوودی تۆرینۆ تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی پێ هات و هه‌ر یانه‌یه‌و به خالێكی یاریه‌كه رازی وون .
یانه‌ی یۆڤنتۆس تووشی هه‌شته‌م یه‌كسان بوون هات و به چل و حه‌وت خال له پله‌ی چواره‌می ریزبه‌ندی یانه‌كان دایه ، تۆرینۆش شه‌شه‌م یاریه له‌م وه‌رزه یه‌كسان ده‌بێ و له پله‌ی ده‌یه‌می ریزبه‌ندی دێت و خاوه‌نی سی و سێ خاله .
له‌خولی ئیتاڵیادا یۆڤنتۆس و تۆرینۆ یه‌كسانبوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.