Erbil 38°C چوارشەممە 11 شوبات 04:18

له‌ پاڵەوانێتی جامی شی بیلیڤیز خانمانی ئایسلەندا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر خانمانی نیوزیلەندا تۆماركرد

کوردستان TV
100%

ڕكابەریەكانی حەوتەمین پاڵەوانێتی جامی شی بیلیڤیز لە یاری تۆپی پێ‌ بۆ هەڵبژاردەكانی خانمان لە یاریگاكانی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا دەستی پێكرد.
لە یەكەم یاری پاڵەوانێتیەكەدا، هەڵبژاردەی خانمانی ئایسلەندا بە گۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لە هەڵبژاردەی خانمانی نیوزیلەندای بردەوە، یاریەكە لە شاری لۆس ئەنجلۆس بەڕێوەچوو، دوای تێپەڕبوونی چل وسێ چركه‌ بەسەر فیكەی دەستپێكی ناوبژیوان، كچە یاریزانی ئایسلەندا داگنی برینجارس دۆتیر گۆڵێكی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی تۆماركرد.
 دوای ئەم گۆڵەش ئەنجامی یاری گۆڕانكاری دیكەی بەخۆوە نەبینی و هەڵبژاردەی خانمانی ئایسلەندا یەكەم سەركەوتن و سێ‌ خاڵی لە پاڵەوانێتیەكە مسۆگەركردو لە دووەم یاریشیدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی خانمانی چیك دەبێتەوە، ڕكابەریەكانی ئەم پاڵەوانێتیە بە بەشداری هەر چوار هەڵبژاردەی خانمانی ئەمەریكای میواندارو ئایسلەنداو نیوزیلەنداو چیك سازكراوەو تا بیستوچواری ئەم مانگە بەردەوام دەبێت .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.