Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:47

لە ئێن بی ئەی تیپی مەیامی هیت سەركەوتنی به‌سه‌ر شارلۆت هۆرنتێس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە خولی باسكەی تیپە پیشەگەرەكانی ئەمەریكای ناسراو بە ئێن بی ئەی، تیپی مەیامی هیت سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سەدویازدە خاڵ بەرامبەر بە سەدوحەوت خاڵ لە تیپی شارلۆت هۆرنتێسی میوانداری بردەوە.
 لە یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو تیپ لە ڕكابەریەكی بەهێزی یەكتری بوون بۆ تۆماركردنی خاڵەكان، تا لە ماوەی یاساییدا، هەردوولا بە هەشتاوحەوت خاڵ بۆ هەریەكەیان یەكسان بوون، بۆیە پەنا برایە بەر كاتی زیادكراو و لەئەنجامدا، مەیامی هیت بە جیاوازی چوار خاڵ سەركەوتنی بەدەستهێنا كە ئەمەش سی و هەشتەمین بردنەوەی تیپەكە بوو لەم وەرزەی ئێن بی ئەی، یاریزان كایل لۆوری ڕۆڵێكی كاریگەری لەم بردنەوەی مەیامی هیت بینی و بیست وپێنج خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد، دێنكان ڕۆبێنسۆنی هاوكارەكەشی بیست ویەك خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەبەرامبەریشدا، یاریزان مایلز بریدجز بیست و نۆ خاڵی بۆ شارلۆت تۆماركردو تیپەكەشی سێیەم یاری لەسەریەك و سیی و یەكەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند.
 
 

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.