Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 00:47

له‌باسكه‌ی ئه‌مه‌ریكا لۆس ئەنجلۆس كلیپێرز سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر هیوستن ڕۆكێتس تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە  خولی باسكەی پیشەگەرانی ئەمەریكا، تیپی لۆس ئەنجلۆس كلیپێرز بە سەدوچل و دوو خاڵ بەرامبەر بە سەد و یازدە خاڵ لە تیپی هیوستن ڕۆكێتسی میوانی بردەوە.
یاریزانانی كلیپێرز ئاستێكی بەرزیان لە هەر چوار ماوەی یاریەكە پێشكەشكرد، تا لە ئەنجامدا ڕووبەڕوو بوونەوەكەیان بە جیاوازی سیی و یەك خاڵ بە سوودی تیپەكەیان تەواوكرد.
 بەم ئەنجامەش كلیپێرز سیی و یەكەمین یاری لەم وەرزەی ئێن بی ئەی بردەوە، یاریزان ماركوس مۆریس ڕۆڵێكی كاریگەری لەم بردنەوەی كلیپێرز بینی و بیستوحەوت خاڵی لە یاریەكە تۆماركرد، لوكا كێناردی هاوكارەكەشی بیست و پێنج خاڵی دیكەی بۆ تیپی براوە بەدەستهێنا، لەو لاشەوە یاریزان جالێن گرین بیست و یەك خاڵی بۆ هیوستن تۆماركردو تیپەكەشی حەوتەم یاری لەسەریەك و چلوسێیەمین یاری لەم وەرزەی خولەكە دۆڕاند.
 


                                                          

وه‌رزش باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.